Background
بیــــمەی تەندروستیی گەشتیاریی
٩٩$/ساڵ

بیمەکەت لەگەڵ ئێمە بەدەستبهێنە

بیمە (تەئمین صەحی)

About us illustration

لەگەڵ بیمەکار، دەتوانین بیمەیەکی بڕواپێکراو و پەسەندکراوی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان پێشکەش بکەین کە دیزاین کراوە بۆ چەند پاکێجیکی تایبەت بە قوتابیان/خوێندکاران، گەنجان، مامۆستایان و گەشتیاران (پێگەیشتوو). بیمەکەمان، لەلایەن کۆمپانیای نیودەوڵەتیی بیمەی کۆمپێنسا دابین دەکرێت و نرخەکەشی لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی ئایسکەوە پاڵپشتیی دەکرێت کە بە تەواوی کەڤەری پێویستییەکانی بیمەی گەشتی نێودەوڵەتی و خوێندن دەکات.

بە تەنها 99 دۆلار لە ساڵێکدا، کڕیارەکان پاکێجی بیمەی پەسەندکراوی ڤیزا وەردەگرن کە پاڵپشتی 50.000 یۆرۆ دەکات و بەکاردێت لە هەموو وڵاتانی جیهان و سەرجەم وڵاتە ئەوروپییەکان (ناوچەی شینگن)، جگە لە ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا، ژاپۆن و ئوسترالیا.

ئەگەر دەتەوێت لە دەرەوەی وڵات بخوێنیت، کار بکەیت یان بەردەوام گەشت دەکەیت، بیمەکار دڵنیاییت دەداتێ کە بیمەیەکی نێودەوڵەتیی پەسەندکراو و بێ کێشەت بە پێی پێویستییەکانت بۆ دابین دەکات.

جۆرەکانی بیمە

پاکێجی بیمەی قوتابی/خوێندکار

پاکێجی بیمەی قوتابی/خوێندکار

چارەسەرێکی بێوێنەیە بۆ قوتابیان/خوێندکاران لە هەر شوێنێکی جیهان بخوێنن، کە مەرجەکانی زانکۆ و پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا بەتەواوی دابین دەکات. پاکێجەکە تەواوی بیمەی تەندروستی و گەشتوگوزار لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ناسنامەی نێودەوڵەتیی ئایسک تایبەت بە قوتابی/خوێندکار ISIC بێبەرامبەر، لە رێگەی ناسنامەکەوە هەزاران داشکاندنی تایبەت بە خوێندن، گەشت و ژیان بەدەستدەهێنیت.

پاکێجی بیمەی گەنج

پاکێجی بیمەی گەنج

ئەم پاکێجە دیزاین کراوە بۆ گەنجانی تەمەن 12-35 ساڵ کە پێویستیان بە بیمەی تەندروستی و گەشتوگوزاری نێودەوڵەتی هەیە لە کاتی گەشت و گەڕانی وڵاتانی جیهان. هاوکات پاکێجەکە ناسنامەی نێودەوڵەتیی ئایسک تایبەت بە گەنجان IYTC بێبەرامبەر لەخۆدەگرێت، کە دەرگای هەزاران سوود و داشکاندنی تایبەت بۆ گەنجانی گەشتیار دەکاتەوە.

پاکێجی بیمەی مامۆستا

پاکێجی بیمەی مامۆستا

پاکێجێکی تەواوی بیمەیە بۆ مامۆستایان، کە دڵنیایی دەدات لە پاراستنی مامۆستایان و پەروەردەکاران لە کاتی گەشت و کارکردن لە دەرەوەی وڵات. ئەمە جگە لەوەی پاکێجەکە ناسنامەی نێودەوڵەتیی ئایسک تایبەت بە مامۆستا ITIC بێبەرامبەر پێشکەش دەکات، کە دەستپێگەیشتنی مامۆستایان بۆ ئۆفەر و داشکاندنە نێودەوڵەتییەکان فەراهەم دەکات.

پاکێجی بیمەی گەشتیار (پێگەیشتووان)

پاکێجی بیمەی گەشتیار (پێگەیشتووان)

ئەم پاکێجە چارەسەرێکی بێهاوتایە بۆ کەسانی تەمەن 30-55 ساڵ کە قوتابی، مامۆستا یان گەنج نین و پێویستیان بە بیمەی تەندروستی و گەشتوگوزار هەیە لەکاتی گەشتکردنیان بۆ وڵاتانی جیهان. پاکێجەکە بەجۆرێک دیزاین کراوە کە گەشتیاران دەبنە هەڵگری ناسنامەی ئەلماتوور بێبەرامبەر، کە دەتوانن لە وڵاتی پۆڵەندا بەکاری بێنن بۆ چەندین سوود و داشکاندنی ناوازە.

ناسنامەی نێودەوڵەتیی ئایسک

ناسنامەی نێودەوڵەتیی ئایسک تاکە ناسنامەی نێودەوڵەتیی و فەرمیی پەسەندکراوە، کە لەلایەن رێکخراوی یونسکۆ پشتگیری دەکرێت و لە 130+ وڵاتی جیهان بەکاردێت. هەر پاکێجێکی بیمەی تەندروستی و گەشتووگوزار لە بیمەکار هەڵگری ناسنامەی نێودەوڵەتیی ئایسک دەبێت بێبەرامبەر، کە دەستپێگەیشتنی زیاتر لە +150.000 داشکاندن، سوود و ئۆفەری نێودەوڵەتیی لە سەرانسەری جیهاندا لە بوارەکانی گەشت، خوێندن، کات بەسەربردن دابین دەکات بۆ کڕیاران.

پاکێجەکانی تایبەت بە قوتابیان/خوێندکاران، گەنجان و مامۆستایان کە هەڵگری ناسنامەکانی ئایسک دەبن سوودمەند دەبن لە داشکاندنە جیهانییەکان، لەکاتێکدا پاکێجی گەشتیار (پێگەیشتوان) دەبنە هەڵگری ناسنامەی ئەلماتوور کە تەنها لە پۆڵەندا بەکاردەهێنرێت بۆ وەرگرتنی سوود و داشکاندن.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ناسنامەی نێودەوڵەتیی ئایسک، سەردانی ئەم لینکە بکە.لێرە.

slide-0
slide-1
slide-2
slide-3
slide-4
slide-5
slide-6
slide-7
slide-8
slide-9
slide-10
slide-11
slide-12
slide-13
slide-14
slide-15
slide-16
slide-17

دەربارەی ئێمە

About us illustration

بیمەکار، دابینکەری باوەڕپێکراوی بیمەی تەندروستی و گەشتوگوزاری نێودەوڵەتییە، کە پەسەندکراوی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانە بە نرخێکی هەرزان و بێهاوتا بۆ قوتابیان/خوێندکاران، گەنجان، مامۆستایان و گەشتیاران (پێگەیشتووان). بیمەکەمان لەلایەن کۆمپانیای جیهانیی بیمەی کۆمپێنسا دابین دەکرێت کە کۆمپانیایەکی بیمەی ئەوروپییە و لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی ئایسک پشتگیری نرخەکەی دەکرێت، کە دڵنیایی دابینکردنی سوود و داشکاندنە نێودەوڵەتییەکان دەکات.

لەگەڵ بیمەکار، کڕیارەکان بیمەی پەسەندکراوی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا وەردەگرن بە تەنها 99$ دۆلار بۆ یەک ساڵ، کە پاڵپشتی 50.000 یۆرۆ دەکات و بەکاردێت لە هەموو وڵاتانی جیهان و سەرجەم وڵاتە ئەوروپییەکان (ناوچەی شینگن)، جگە لە ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا، ژاپۆن و ئوسترالیا. لە بیمەکار، هەبوونی پلاتفۆڕمیکی دیجیتاڵی و پارێزراو داواکارییەکەت خێرا و ئاسان دەکات، گەشت بۆ هەر کوێ بکەیت، بیمەکەت لە ئەستۆ دەگرین!

پەیوەندیمان پێوە بکەن

شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود,

باڵەخانەی ئارێز, نهۆمی دووەم

واتساپ

+964 770 319 5757

تەلەفۆن

+964 770 319 5757

Copyright © 2025 BoxDevelopment. All Rights Reserved.